گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەیەکی زۆر دەچێتە دەرەوە’’

پەرلەمانی کوردستان دەیەوێت ڕێگری لە کڕینی پاسپۆرتی دۆمینیکا لەلایەن خەڵکەوە بکات

2020.11.24 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان دەیەوێت ڕێگری لە کڕینی پاسپۆرتی دۆمینیکا لەلایەن خەڵکەوە بکات

ناس کورد-

پەرلەمانى کوردستان لێکۆڵینەوە بۆ دیاردەى کڕینى پاسپۆرتى وڵاتەکانى سەر دەریاى کاریبى وەک دۆمینیکا و چونە دەرەوەى پارەیەکى زۆر لە هەرێمەوە دەکات و سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان دەڵێت، پارەیەکى زۆر دەچێتە دەرەوە و هیچ یاسایەکیش نییە بۆ ڕێکخستنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار بابکى، سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە لێدوانێکى تایبەتدا بە ناس کوردى (24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند، لیژنەکەیان کۆبوونەوەى لەسەر کڕینى پاسپۆرتى وڵاتى دۆمینیکا و چەند دورگەیەکى تر کردووە و بڕیاریان داوە بەدواداچون بکەن و سەردانى لایەنە تایبەتمەندەکان و وەزارەتەکان بکەن بۆ ئەوەى بە ڕێگەى یاسایى مامەڵەى لەگەڵدا بکەین.

 

سەبارەت بەهۆکارى کڕینى ئەو پاسۆرتانە و ئەو کۆمپانیایانەى دەیفرۆشن وتى، ئەو کۆمپانیایانە لقیان لەو شوێنانە هەیە و پاسپۆرتەکانیان بە پۆستە بۆ دەهێننەوە، سەبارەت بەوەى ئایا کڕینى ئەم پاسپۆرتانە ڕاستن و فێڵکردن نین لە هاووڵاتیان وتى، بابەتەکە ڕاستە و پاسپۆرتەکە بە پارەیەکى زۆرە هەندێک کۆمپانیان هەبوون فێڵیان لە هاوڵاتیان کردوە و پارەشیان وەرگرتوە و پاسپۆرتەکەیان وەرنەگرتوە.

 

سەبارەت بە هۆکارى بەدواداچونەکانیان باسى لەوەکرد، ئەوەى بەلاى ئێمەوە گرنگە لایەنە داراییەکەیەتى چونکە کاریگەرى لەسەر ئابورى هەرێم دەکات، ئەگەر دراوى قورس کەم ببێتەوە و بردنە دەرەوەى پارە سنوردار نەکرێت ئەوا هەڵاوسان ڕودەدات و ئابورى دادەڕمێت.

 

ناس کورد پەیوەندى کرد بە یەکێک لە کۆمپانیاکانى تایبەت بە کڕینى پاسپۆرتى دۆمینیکا بۆ هاوڵاتیان و بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە وتى، پاسپۆرتەکە بۆ یەک کەس 100 هەزار دۆلار دەکەوێت و بۆ 2 کەس 120 هەزار دۆلار دەکەوێت، تا ژمارەى ئەندامانى خێزانەکە زیاتر بێت نرخەکان کەمتردەبنەوە.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانى ڕێگەنەگرتن لەو دیاردەیە وتى، زۆربەى وڵاتان یاسایان هەیە بەڵام لە هەرێم هیچ یاسایەک نییە نە ڕێگرى لە بردنە دەرەوەى پارە و هاتنە ناوەوەى بکات، ڕاستە ئازادى هەیە بەڵام پێویستە بە یاساکە ئەم کارە ڕێکبخرێت.

 

سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ئەوەشى بە "ناس کورد" وت، ئەو کارەش لەلایەن دوو چینى دیاریکراوەوە دەکرێت و خەڵکە ئاساییەکە کە داهاتى مامناوەند و خوار مامناوەندى هەیە ئەو هەموو پارەیان نییە بۆ کڕینى پاسپۆرت کە نزیکەى 16 بۆ 18 هەزار دۆلار دەکەوێت.