گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی پێشمەرگەوە

کار بۆ پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت

2020.11.24 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
کار بۆ پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت

ناس کورد-

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ڕێکخستنەوەی دەوامی پێشمەرگە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوە و بەشێوەیەک بێت کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، دەشڵێت، کار دەکەن بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە خشتەی دەوامکردنی هێزەکاندا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکە کۆبوونەتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لەگفتوگۆکردن لەسەر پێداچوونەوە بەدەوامی هێزەکانی پێشمەرگە و یەکسانکردن و ڕێکخستنی بەشێوەیەک کە دادپەروەریی تێدا بێت و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژیانیان دروست نەكات."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه‌."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆر دەوامی فەرمانبەران ڕاگیرا و لەئێستاشدا بە تەناوب دەوام دەکرێت، بەڵام دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە هاوشێوەی پێشووە و کەمنەکراوەتەوە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەنجامی سەردانە مه‌یدانییه‌کانى لیژنه‌كه‌ بۆ پارێزگای دهۆک و پێشنیازکرا لەداهاتوودا سەردانەکان و بەدواداچوونەکان زیاتر بکرێن، بەتایبەت لەسەر پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەوەرزی سەرمادا.