ناس کورد-
بەرەوپێشچوونەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا نرخی نەوتی خاویان فڕاند و بەرمیلێک خاوی برێنت نزیکدەبێتەوە لە 48 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020) نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، نزیکەی %2 بەرزبووەوە و گەیشتە 47 دۆلار و 99 سەنت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی %2.10 بەرزبووەوە و گەیشتە 45 دۆلار و 16 سەنت.
لەماوەی دوو ڕۆژدا نرخی نەوتی خاو %4 بەرزبووەتەوە و بەگشتیش لەماوەی هەفتەیەکدا %7 بەرزبووەتەوە.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ستيفن ئينيس گەورە شیکەرەوەى ستراتیژى بازاڕى نەوت دەڵێت، بەرەوپێشچوونەکان لەبارەى گەشەپێدانى ڤاکسین و دابەشکردنى، مەترسییەکان لەسەر بازاڕى نەوت کەمدەکاتەوە.