ناس کورد-
شانەى هەڵۆى هەواڵگریى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرایکرد، تەنها لە ماوەى 10 مانگدا 11 هەزار کەس بە تۆمەتى تیرۆر و تاوانکارى لە عێراق دەستگیرکراون.
ئەبو عەلى بەسرى، بەڕێوەبەرى شانەى هەڵۆى هەواڵگرى (24ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتى شانەکە توانیویانە لەماوەى 10 مانگى ڕابردوودا 11 هەزار کەس دەستگیر بکەن.
باسى لەوەشکردووە، ئەو 11 هەزار کەسە بە تۆمەتەکانى ئەنجامدانى تاوانى تیرۆرستى و تاوانکاریى و کوشتن و ساختەکارى و تاوانى ئەلکترۆنى و ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون.
شانەى هەڵۆى هەواڵگرى یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە هەواڵگریەکانى عێراقە و مانگانە دەیان چەکدار و سەرکردەى ڕێکخراوى داعش دەستگیر دەکەن.