ناس کورد-
کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارینی توند عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، ئەگەری لافاو لە ناوچەکانی هەرێم زۆرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نائیل عەلی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک (24ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بینوویەتی ڕایگەیاند: "بەهۆی نزیکبوونەوە و پێکدادانی دوو باراستە هەوای سارد و گەرم، پێشبینی دەکرێت کەشی عێراق وهەرێمی کوردستان دوچاری حاڵەتێکی توندی دابارین ببێتەوە".
ئاماژە بەوەشکردووە: "ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوەوە دەچنە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکەوە کە لەئیستادا لە سەر ئاسمانی چەند وڵاتێکی عەرەبیدا بوونی هەیە، بەڵام لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی داهاتووەوە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، نزمە پاڵەپەستۆکە بە شێویەکی توندترو کاریگەرتر لەسەر کەشی شارەکانی هەرێم دەردەکەوێت، پێشبینی دەکرێت بارانی بەخۆڕ لەو ناوچانەدا ببارێت".
کەشناسە عێراقییەکە پێشبنی ئەوەشی کردووە، "بەهۆی بەردەوامبوونی کاریگەرییەکانی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە، ئەگەری هەیە بەشێک لەپارێزگانی هەرێمی کوردستان وناوچە سنورییەکان لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران ڕوبەڕوی حاڵەتی ڕوودانی لافاو ببنەوە".