گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرێبەست کراوە؟

لێدوانى تەندروستیی عێراق لەبارەى پشکى هەرێم لە هەشت ملیۆن ڤاکسینى کۆرۆنا

2020.11.24 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستیی عێراق لەبارەى پشکى هەرێم لە هەشت ملیۆن ڤاکسینى کۆرۆنا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق راگەیاند، تا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڤاکسینەکانی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند نەکات ئەوان گرێبەستی پێشوەختە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا واژۆ ناکەن و لە حاڵەتى بەردەستبوونیشدا پشکى هەرێمى کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانەکەیدا بۆ "ناس کورد" ئەمڕۆ ( 24ی تشرینی دووەمی 2020) باسى لەوەکرد، تائێستا بەفەرمی هیچ ڤاکسینێکی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەند نەکراوە، هەرکات ڤاکسینێک پەسەندکرا ئەوا عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە دەبێت کە هاوردەی دەکەن و دەستى دەخەن. 


وتیشی، "هەرێمی کوردستان وەک هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق پشکی خۆی لەهەر گرێبەستێکی دەستخستنی ڤاکسینەکە وەردەگرێت، بەڵام وابڕیارە ڤاکسینەکە پێش ئەوەی فەراهەم بکرێت بۆهاووڵاتیان پێشەکی بدرێت بەهێزە ئەمنییەکان وکارمەندانی تەندروستی ".


بەوتەی سەیف بدر، "عێراق بڕیاریداوە سەرەتا هەشت ملیۆن دانە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوردە بکات، ئەوەش دواى ئەوەى ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تیشکى سەوزى هەڵ دەکات بۆ بەکارهێنانی".


وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەى بەوشکرد، "حکومەتی ناوەندی وهەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکانیان لەڕووی لۆجستی وعەمبارکردنەوە بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینەکە دەستبەرکردووە، هیچ کێشەیەکی تەکنیکییش لەو ڕووەوە لە ئارادا نییە".


پێشتر ئاسۆحەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە"ناس کورد"ی ڕاگەیاندبوو "هەڕێمی کوردستان بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان وفەرمانگە تەندروستییەکانی پشکی خۆی لەهەر گرێبەستێکی عێراق بۆهاوردەکردنی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگریت".


بەمدواییانە چەند کۆمپانیایەکى بەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا نزیکبوونەوەیان لەبەرهەمهێنانى کۆتایی ڤاکسینى دژە کۆرۆنا راگەیاند و بەپێى راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەئەمەریکا و ئەڵمانیا ئەگەرى زۆر هەیە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ کوتان دەست پێ بکات, بەپێى داتاکانیش تائێستا زیاتر لە ٦.٥ ملیار ڤاکسین لەلایەن وڵاتانى پێشکەوتووەوە داواکراون بەشێوەى پێشوەختە ئەمەش مشتومڕێکى گەورەى لەبارەى پشکى وڵاتانى هەژار و یەکسانى لەبەردەستبوونى ڤاکسینەکە دروست کردووە.