ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی کورد، لە سبەینێوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتەژێر نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و خێرایی با زیاد دەکاتو پلەکانی گەرمی نزمدەبنەوە، دەشڵێت، لە پێنجشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، پسپۆڕی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە هەژماری خۆی فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند: "سبەینێ چوارشەمە 25ی تشرینی دووەمی 2020، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەدەریای سپیی ناوەراستەوە، ئاسمانی ناوچەکان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەوری چین چین و پلەکانی گەرما بەرێژەی ١-٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خێرایی با لەکاتی پاشنیوەڕۆی سبەینێ چالاک دەبێت بە شێوەی ناوبەناو بەئاراستەی باشور و باشوری رۆژھەڵات بە بەخێرای ١٠-٢٠ کلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزا کوردە، رۆژی پێنجشەمە 26ی تشرینی دووەمی 2020، شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە.