گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

هۆکاری خۆسوتاندنی ژنە 54 ساڵەکەى کەلار ئاشکرا بوو

2020.11.24 - 17:13
هۆکاری خۆسوتاندنی ژنە 54 ساڵەکەى کەلار ئاشکرا بوو

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی گەرمیان ڕایگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن 54 ساڵ کە باری دەروونی تەواو نییە لە ماڵکی خۆی لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار خۆی سوتاندووە، ئاماژە بەوەشکرد، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەیەوە باری تەندروستیی ناجێگیرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

 

ڕائید فریاد هیدایەت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ( 24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئافرەتەکە لە ماڵەکەى خۆیدا لە ناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار خۆی سوتاندووە".

 

ئاماژە بەوەشکرد: "ئافرەتەکە لەکاتی وەرگرتنی وتەکانی دانی بەوەداناوە کەخۆی ئەوکارەی ئەنجامداوە وهیچ کەسێک پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نییە".

 

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: "کێشەی کۆمەڵایەتی لەپشت ئەنجامدانی ڕووداوەکەو نییە، بەڵکۆ هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئافرەتەکە نەخۆشی دەرونی هەیە وپێشتریش چەند جارێکی دیکە هەوڵی لەو جۆرەی داوە".

 

فریاد هیدایەت ئاماژەی بەوەشکردووە: " جەستەی ئافرەتەکە بەڕێژەی لە 90% سوتاوە ولە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت وباری تەندروستیشی ناجێگیرە".