گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە چەندین تۆمەتی مەترسیدار ’’

عێراق؛ لە 10 مانگدا 11 هەزار کەس دەستگیرکراون

2020.11.24 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ لە 10 مانگدا 11 هەزار کەس دەستگیرکراون

ناس کورد- 

شانەى هەڵۆى هەواڵگریى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرایکرد، تەنها لە ماوەى 10 مانگدا 11 هەزار کەس بە تۆمەتى تیرۆر و تاوانکارى لە عێراق دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو عەلى بەسرى، بەڕێوەبەرى شانەى هەڵۆى هەواڵگرى (سێشەممە 24ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتى شانەکە توانیویانە لەماوەى 10 مانگى ڕابردوودا 11 هەزار کەس دەستگیر بکەن.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو 11 هەزار کەسە بەتۆمەتەکانى ئەنجامدانى تاوانى تیرۆرستى و تاوانکاریى و کوشتن و ساختەکارى و تاوانى ئەلکترۆنى و ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون.

 


شانەى هەڵۆى هەواڵگرى یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە هەواڵگریەکانى عێراقە و مانگانە دەیان چەکدار و سەرکردەى ڕێکخراوى داعش دەستگیر دەکەن.