گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە وەزیری داراییەوە

وەزیری دارایی بۆ بانکەکان: هەرچی لە تواناتاندایە بیکەن

2020.11.24 - 16:52
وەزیری دارایی بۆ بانکەکان: هەرچی لە تواناتاندایە بیکەن

ناس کورد-

وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکانی کرد و داوای کرد، هەرچی لە توانایاندایە بیکەن بۆ خێرا کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە وەزیری دارایی و ئابوری بەیاوەری شاندێكی وەزارەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای بانكەكانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا پرسی كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و باس لە خێرا کارابوونی ئەو پرۆسەیە کرا."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "چی لە توانادا هەیە بیكەن، بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەر و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكیەوە مووچەكانیان وەربگرن".

 

لە درێژەی پرۆسەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێكەوتی 16ی ئەیلولی 2020، واژۆی لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی کرد كەتایبەتە بە كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ موچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی كەتاكو ئێستا ئەژماری بانكیان نییە.