ناس کورد-
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، کێشە و هەڵە لە یاساى قەرزدا هەیە و پێویستى بە چارەسەرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (24ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بە بوونى هەڵە و کەموکورتى کرد لە یاساى قەرزدا کە پەرلەمانى عێراق بەبێ بەشدارى کورد پەسەندى کرد.
کازمى وتى " کێشە و هەڵە لە یاساى قەرزدا هەیە و پێویستى بە چارەسەرکردن هەیە".
رونیشیکردەوە، هەوڵ دەدەن لەگەڵ پەرلەمان گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکانى یاساى قەرز.
پێشتریش بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق ئاماژەى بە کەموکورتییەکانى یاساى قەرزى کردبوو و ئاماژەى بە چارەسەرکردنى کردبوو.
ئاماژەى بەوەش کردبوو، پهنابردن بۆ قهرز چارهسهرێکی بەردەوام نییه و تێپەڕاندنی یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى بەبێ بەشداری كورد، پێشینەیەكی مەترسیدارە.