گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

دەستەى گومرگى ئێران: عێراق گەورەترین هاوردەکاری کاڵا ئێرانییەکانە

2020.11.24 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى گومرگى ئێران: عێراق گەورەترین هاوردەکاری کاڵا ئێرانییەکانە

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی گومرکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، عێراق گەورەترین هاوردەکاری کاڵا ئێرانییەکانە، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە 44 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەهدی میرئەشرەفی، سەرۆکی دەستەی گومرکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە( 24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند :"عێراق لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 97 ملیۆن تۆن کاڵا وکەلوپەلی جیاوازی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە کە بەهاکەی زیاتر لە 44 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".

 

 ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی ڕونکردوەتەوە، کۆی گشتی کاڵا هەناردەکراوەکانی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە لەو ماوەیەدا سێ هێندە زیادی کردووە".

 

سەرۆکی دەستەی گومرکی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بەپلەی یەکەم هاتووە لە هاوردەکردنی شمەکی ئێرانی و بەپلەی دووەم وڵاتی چین هاتووە و ئیمارات وتورکیاش بە پلەی سێهەم و چوارەم هاتوون".