کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئاماژانەى کە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ واشنتۆن و تاراندا دەستیکەوتووە، "دۆخەکە بە خۆشی کۆتایی دێت"، سەرباری شەڕی لێدوان و هەڵچونی ئێستای هەردولا.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارى هەفتانەیدا ڕایگەیاند، بەغدا بەشێوەیەکى ڕێکخراو لەگەڵ تاران و واشنتۆندا کار دەکات بۆ کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان و دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەك بۆ پرسەکە.
.
عادل عەبدولمەهدی ئاماژەى بەوەکرد، هەوڵى زۆریان داوە و بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى ڕێگا چارەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمریكا.
.سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکراشى کرد، سێ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "مایك پۆمپیۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامداوە پێش سەردانەكەی بۆ عێراق، بۆ بەدوورگرتنی ناوچەكە و بەتایبەت عێراق لە هەرەشەڕ و مەترسییەك.
.عەبدولمەهدی ئەوەشی ڕاگەیاند، لە داهاتویەكی نزیكدا سەردانی توركیا دەكات، لەو سەردانەدا وتووێژ و گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە خاڵە هاوبەشەكانی هەردوولا، بە تایبەت مەلەفی ئەمنی و پرسی ئاو.
.
.