گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکردنى گڵۆپى سەوز

ترەمپ هەڵوێستى خۆى لەبارەى رادەستکردنى دەسەڵات بە بایدن گۆڕى

2020.11.24 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هەڵوێستى خۆى لەبارەى رادەستکردنى دەسەڵات بە بایدن گۆڕى

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا گڵۆپى سەوزى هەڵکرد بۆ دەستپێکردنى هەنگاوەکانى رادەستکردنى دەسەڵات بە ئیدارەى جۆ بایدنى سەرۆکى هەڵبژێردراو، سەرەڕاى بەردەوامیدان بە رێکاریی یاسایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لە تویتێکدا کە ناس کورد بینیویەتى نوسیویەتى "ئیمیلى میرفى بەرێوەبەرى خزمەتگوزاریی گشتى راسپاردووە کارى پێویست بکەن سەبارەت بە پرۆتۆکۆڵى سەرەتایی لەو بارەیەوە".

 

لاى خۆیەوە،  میرفى رایگەیاند، بڕیارەکە کە رێگە دەدات بۆ دەستپێکردنى دەسەڵات بە جۆبایدن، بڕیارێکى تاکلایەنە بووە، سەرەڕاى تویتەکەى ترەمپ لەو بارەیەوە.

 

ئەوە یەکەمجارە ترەمپ باس لە گواستنەوەى دەسەڵات دەکات بە بایدن، لەدواى شکستهێنانى لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا بەرانبەر جۆ بایدن و بانگەشەکانى لەبارەى ساختەکاریی هەڵبژاردنەوە.