گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنى وڵاتێکى سیحراویی

پێنج ژن باشترین وڵات بۆ ژیان بەڕێوەدەبەن

2020.11.23 - 23:43
پێنج ژن باشترین وڵات بۆ ژیان بەڕێوەدەبەن

ناس كورد-

هاوپەیمانێتییەک کە پێنج ژن سەرۆکایەتى دەکات وڵاتی فینلەندا  بەڕێوە دەبات، کە بە باشترین وڵات بۆ ژیان دادەنرێت.

 

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی "بی. بی.سی "ی بەریتانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە ئێستادا سانا مارین سەرۆک وەزیرانی وڵاتی فینلەندا کە تەمەنی 34 ساڵە گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە جیهاندا، کە لەلایەن پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەیەوە کراوەتە سەرۆک وەزیران.


مارین دەڵیت، "من پێشەنگ و نمونەی باڵا نیم، رەنگە لای هەندێک کەس وابم بەڵام هەموومان مرۆڤین وەک یەک، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێمە هەریەکەمان چۆن کار لەسەر پرس و کێشەکان دەکەین، بە بۆچوونی من هەموو کەس بەهادار و گرنگە".


مارین توانیویەتی لەڕێگەی هاوپەیمانێتییەکەوە کەپێک هاتووە لە پێنج حیزب بگات بە دەسەڵاتى یەکەم لەو وڵاتە، کە سەرۆکی هەرپێنج حیزبەکەش ژنن.


وڵاتی فینلەندا پێش هەموو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا مافی یەکسانی داوەتە هەموو تاکەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.


سانا مارین لە حکومەتی وڵاتەکەیدا لە کۆی 19 وەزیر 13 وەزیری ژنن و لە ئێستاشدا وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتی ئەوروپا دەکات.


وڵاتی فینلەندا پێشەنگ بووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک توانیویەتی بە راورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا نەخۆشییەکە بەشیوەیەکی بەرچاو لە بڵاوبوونەوە ڕابگرێت.


بەپێی توێژینەوەیەكی پێگەی the good country، وڵاتە فیلەندا باشترین وڵاتی جیهانە بۆ ژیانكردن، پێش وڵاتانی ئیرلەندا و سوید و ئەڵمانیا و دانیمارك كەوتووە، كە ئەو وڵاتانە لەپلەكانی یەكەم تاپێنجەمی ریزبەندیدان.