گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەمریکا هەڵوێستێکى نوێی لەسەر کێشەکانى هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند

2020.11.23 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هەڵوێستێکى نوێی لەسەر کێشەکانى هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند

ناس کورد-

باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى نێوەندگیریی لەنێوان هەرێم و بەغدا ناکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و نابێتە لایەنگر لەو پرسەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماسیۆ تۆڵەر لە وتەیەکدا کۆنفرانسى ساڵانەى ژورى بازرگانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى، "ئه‌مه‌ریكا نابێته لایه‌نگر له‌ نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقدا و نێوەندگیریی ناکات لەنێوانیاندا".

 

وتیشى، پێیوانییە وڵاتەکەى دەستوەردان بکات لەو پرسەدا، بەڵکو ئەوەى بەلاى وڵاتەکەیەوە گرنگە ئەوەیە هەردوولا بگەن بە رێککەوتن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

 

ئەو هەڵوێستە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەنجامدانى قۆناغێکى نوێی دانوستان لەگەڵ بەغدا، بە ئامانجى گرەنتیکردنى پشکەکەى لە بودجەى عێراق، دواى پەسەندکردنى یاسایەک لە پەرلەمان کە ناردنى پشکەکەى دەبەستێتەوە بە رادەستکردنى نەوتەوە.

 

ئەمڕۆش حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، شاندی دانوستانکار سەردانی بەغدا دەکات و بە هیچ شێوەیەک سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکەن.



بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەت (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لە گەڵ بەغدا کۆبووەوە.



ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.



لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.



هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.



بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ کرا هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا دەکات.