ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکی لەبارەى کوژرانی ژنە گەنجەکەى کەلارەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "زۆر نیگەرانیی کردم."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی لە تویتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "کوشتنی ژنێکی گەنج لە کەلار بەشێوەیەکی دڕندانە، زۆر نیگەرانیی کردم. سوپاسی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان. دڵنیاتان دهكهمهوه تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."
وردەکاری بخوێنەوە: منداڵێک بەدیار تەرمى هەڵواسراوى دایکییەوە
دەشڵێت، "ژنان و كچانی کوردستان دهبێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی، مافی ئهوایان ههبێت ژیانێكی یەکسان، ئازاد و سەلامەت بژین."
کوشتنی ژنێکی گەنج لە کەلار بەشێوەیەکی دڕندانە، زۆر نیگەرانیی کردم. سوپاسی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان. دڵنیاتان دهكهمهوه تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) November 23, 2020
ڕۆژی هەینی، 2ی تشرینی دووەمی 2020، تەرمى ژنێک بە ناوی مونیرە لەناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و تا رۆژى یەکشەممە بەنهێنى مایەوە تا ئەو کاتەى پۆلیس رووداوەکەى بۆ میدیا و راى گشتى ئاشکراکرد.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە رووداوەکە (23ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، شەوى هەینى کە رووداوەکە روویدا، باران و هەورە تریشقەیەکى بەهێز بوو، ژنە دراوسێکەیان کە لە نهۆمى سەرەوەى خانوەکەیان بوو، چووەتە خوارەوە بۆ ئەوەى بزانێت هۆکارى بەردەوامى گریانى کچى دراوسێکەى چییە، کاتێک چووەتە ماڵەکە تەرمى مونیرەى بینیوە کە هەڵواسراوە و کچەکەشى بەهەردوو دەستى کراسەکەى دایکى گرتووە و بانگى دەکات و ژیر نابێتەوە.
رووداوەکە هەرزوو کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا، بەتایبەت کە پۆلیس سێ براى ژنەکەى دەستگیرکرد و دانیان بەوەداناوە کە ئەوان خنکاندویانە و هەڵیانواسیوە.
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردەوە، دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیوانە چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نا بەتاوانەکەدا کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.