ناس کورد-
بە فەرمانێکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، 24 بەرپرسی و سەرۆکی لقەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پۆستەکانیان دورخرانەوە و پۆستی دیکەیان لە دام و دەزگاکانی تری وڵات پێدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە بەرواری 22ی تشرینی دووەمی 2020 دەرکراوە و واژۆی حەیدەر نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزرانی پێوەیە، 24 بەرپرسی کۆمسیۆنەکە دورخراونەتەوە و پۆستی دیکەیان پێ دراوە، یەکێک لەو کەسانە، هاوڕێ تۆفیق محەمەدە کە سەرۆکى لقی کۆمسیۆنی سلێمانی بوو.