ناس كورد-
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق نزیکەی 500 ملیار دۆلاری پارەی بلۆککراوی لە بانکەکانی دەرەوەدا هەیە، ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق دەتوانێت لەڕێگەی هاوکاریی نێودەوڵەتییەوە بەئاسانی ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "عێراق نزیکەی 500 ملیار دۆلاری پارەی بلۆککراوەی لە بانکەکانی دەرەوەدا هەیە".
سەفار ئاماژەی بەوەشداوە: "زانیارییەکان لە بارەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق بە وردی بەردەست نیین، بەڵام پێشبیینی دەکرێت نزیکەی 500 ملیار دۆلار بێت".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "حکومەتی عێراق دەتوانێت لەڕێگەی هاوکاریی نێودەوڵەتییەوە بەئاسانی ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە، کە ئەوەش وادەکات حکومەت بەئاسانی لە قەیرانی دارایی ڕزگار بکات".
لای خۆشییەوە عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی و دەستوری عێراقی لەو باریەوە دەڵیت: "عێراق دەتوانێت پارە بلۆککراوەکانی لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتییەکانی سپیکردنەوەی پارە و هەماهەنگی نێو دەوڵەتی پارەکانی بگەڕێنێتەوە، کە تەنها نزیکەی 65 ملیاردۆلاری لە بانکەکەکانی ئەمەریکا بلۆککراوە".