گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانى بانک بکەن

وادەی دابەشکردنی 100 هەزاری هاوکاری لە گەرمیان دیاریکرا

2020.11.23 - 17:52
وادەی دابەشکردنی  100 هەزاری هاوکاری لە گەرمیان دیاریکرا

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئەو خێزانانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی 100ی هاوکاری رۆژی سێشەممە سەردانی بانکی کفری بکەن.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە لە لاپەڕەى فەرمى خۆی (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، هەموو ئەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەی سنوری قەزاکە ئاگادار دکاتەوە کە لەمانگی ئابدا لەلایەن لیژنەکانەوە ناویان تۆمارکراوە بۆ پێدانی بری 100 هەزار دینار وەک هاوکاری، رۆژی سێشەممه، 24ی تشرینی دووەمی 2020 سەردانی بانکی کفری /14 بکه ن بو وەر گرتنی پارەکەیان.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان داوایکردووە، هەر سەرۆک خێزانێک ناوی تۆمارکراوە، کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی پێبێت.