ناس کورد-
رێکخراوێکى بوارى مافى مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەى مانگێکدا 17 هاووڵاتى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان خۆیان کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوێترین ئامارى رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە مانگی ڕابردوودا نزیکەى 17 هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو لەو کەسانە لە خوار تەمەنى یاسایین، ئەوانەى خۆیان کوشتووە، دەیان پیاون و حەوتیان ژنن.
رێکخراوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکان کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.