گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا ڤیدیۆی دوو سەربازگەى نهێنی سوپای پاسداران لە ئێران و لوبنان بڵاودەکاتەوە

2019.05.14 - 16:56
ئەمریکا ڤیدیۆی دوو سەربازگەى نهێنی سوپای پاسداران لە ئێران و لوبنان بڵاودەکاتەوە
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی شیکاری لەژێر ناوی (زۆر بە ڕوونی-هێزی قودسی ئێران) بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند سەربازگەیەکی نهێنی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە لوبنان و ئێران ئاشکرا دەکات. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى خۆی بڵاویکردووەتەوە، سیس حۆنج لە ناوەندی لێکۆڵینەوەى ستراتیژی نێودەوڵەتی باس لە کاری ئێران دەکات بۆ ڕاهێنان و بڵاوکردنەوەى هەژمون و هێزە هاوپەیمانەکانى لە ناوچەکە. بەپێی ڤیدیۆکە، ئێران ناوەندی ڕاهێنانی لە چەندین ناوچەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە و ڕاهێنان بە چەکدارانى سوپای پاسداران و هێزە شیعییەکان دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڤیدیۆکە دوو سەربازگەى سوپای پاسدارانی لە ناوچەى بیقاعی لوبنان و ناوچەیەکى دەوروبەى تارانى پایتەخت بڵاوکردووەتەوە. https://twitter.com/DOTArabic/status/1127989382332338178