گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى ڕوداوەکە

لێدوانى پۆلیسی سلێمانی لەبارەى تەقەکردن لە پزیشکێک 

2020.11.23 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى پۆلیسی سلێمانی لەبارەى تەقەکردن لە پزیشکێک 

ناس کورد-کاروان مەحمود 

شەوی (یەکشەممە) لە سلێمانی تەقە لە پزیشکێکی ددان دەکرێت بەناوی دکتۆر مەیسەرە فالح و بریندار دەکرێت، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش وردەکاری روداوەکە باس دەکات و رایدەگەیەنێت، کەسی گومانلیکراو دەستگیرکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، ئەو پزیشکە لە دەوام بووە و شەوی رابردوو گەڕاوەتەوە ماڵەوە لە زەرگەتە لەو کاتەدا تەقەی لێکراوە و فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە و بەوتەی خۆی کێشەی لەگەڵ مێردی خوشکێکی هەیە کە لە ژنەکەی جیابووەتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، بە وتەی ئەو پزیشکەی بریندار بووە خوشکەکەی ئێستا لە دوبەی دەژی و مێردەکەشی وتویەتی بۆ ئاگادارتان نەکردوم لە رۆشتنەکەی و لەسەر ئەوە بووەتە کێشەیان.

 

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕونیکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس و بەدواداچوونی روداوەکە پزیشکەکە رایگەیاندووە کێشەی لەگەڵ ئەو کەسە هەیەو دواتر بە فەرمانی دادوەر ئەو کەسە دەستگیر کرا.

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئیستادا ئەو پزیشکەی تەقەی لێکراوەو بریندار بووە تەندروستی جێگیرە.