گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کازمی موچەی مانگی 10 دەنێرێت’’

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا: کازمی موچەی مانگی 10 دەنێرێت

2020.11.23 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا: کازمی موچەی مانگی 10 دەنێرێت

ناس کورد-

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کازمی موچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە هەوڵەکانیشیان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی خۆی (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "فراکسیونی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق لە ھەوڵی بەردەوامە لەرێگای دیپلۆماسیەتەوە ئەو لێکتێنەگەیشتن و کێشانە برەوێنێتەوە کە لەپەرلەمان لە نێوان ھەرێم و بغداد دروست بوون."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: : ھەروەھا لە ھەوڵی دروست کردنی بۆچوونی گشتین لەسەر بەدەرکردنی قوتی خەڵک و مافی فەرمانبەران لە کێشمەکێشی سیاسی و ناردن و نەناردنی نەوت."

 

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە بەغدا دەشڵێت: " لەسەر ڕۆشنایی ئەو ھەوڵانە سەرەڕای بونی فشاری جیاجیا لەسەر کازمی، بڕیار دەدرێت موچەی مانگی ١٠ ی ھەرێم بنێردرێت."