گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقەوە

2020.11.23 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقەوە

ناس کورد-

نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی بوبێت و دەڵێت، ئەوانە پڕوپاگەندەن و دوورن لە ڕآستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " لەهەندێك پەیجی سۆسیال میدیا هەواڵێكی ناراستی مەبەستدار بڵاوكراوەتەوە گوایە حاتەم عەبدولكەریم پێشتر بەریۆەبەری ئەمنی سلێمانی بووە و ئێستا راوێژكارە لە سەرۆكایەتی كۆمار."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " حاتەم عەبدولكەریم عەلی دەرچووی كۆلیژی سەربازی ساڵی ١٩٨٩ و هەرگیز هیچ پۆستێكی ئەمنی و عەسكەری لە كوردستان و سلێمانی نەبووە، ئەمە وێرای ئەوەی یاسای عیراق رێگەنادات بەهیچ كەسێكی تێوەگلاو."