ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتى باس لە دوایین هەوڵەکان دەکات بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداو دەڵێت: "دەبێت پێش کۆتاییهاتنی ساڵ حکومەتی هەرێم تیمێک رەوانەی بەغدا بکات و دانوستان بکات تاوەکو موچەی ئەم سێ مانگە رەوانە بکات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جهنگی، هاوسهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان (23ی تشرینی دووەمی 2020) لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد"، رایگهیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەوڵەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و هەفتەی رابردوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە سەردانی بەغدام کردووە، دەبێت حکومەتی هەرێم لەم هەفتەیەدا تیمێک بنێرێتە بەغداو دانوستان دەستپێبکەن تاوەکو چارەسەرى دۆخەکە بکرێت و مووچەی ئەم دوو سێ مانگە بنێرێت.
هاوسهرۆكی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وتیشی: "لهدوای پهسهندكردنی یاسای قهرزهوه رێککەوتنەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو دهبێت حكومهتی ههرێم تیمێکی تازە رەوانەی بەغدا بکاتەوە تاوەکو دانوستان بکات بۆ ناردنى مووچەی ئەم سێ مانگە پێش ئەوەی بگاتە کۆتایی ساڵ تیمێك بنێرێته بهغدا و رێكکهوتنی نوێ بكرێت".