گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 باس لە رووداوەکە دەکات 

لێدوانى ئەو شوانەی کە لە گەرمیان پڵنگێک پەلاماریدا

2020.11.23 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى ئەو شوانەی کە لە گەرمیان پڵنگێک پەلاماریدا

ناس کورد- 

لە گوندێکی سەر بەناحیەی باوەنور شوانێک کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە پڵنگێک پەلاماریداوە و برینداری کردووە و شوانەکەش دەڵێت: "لە ئێستادا دۆخی تەندروستیم جێگیرە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی (18 ساڵ) ئەو گەنجە شوانەی کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە (23ی تشرینی دووەمی 2020) لەمیانی لێداونێکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینیویەتی باسی لە رووداوەکە کردو وتی: "ژمارەیەک ئاژەڵمان پێ بوو لە گوندێکەوە بەنیازبووین بۆ لەوەڕاندن بیبەین بۆ گوندێکی دیکە لەو کاتەدا لەناو دۆڵێکدا پڵنگێکی گەورە پەلاماری دام و گازی لە شانم گرت و دواتر رایکرد".

 

وتیشی: "کوڕێکی خاڵم لەگەڵدا بوو لەو کاتەدا و شوانێکی دیکەش لە نزیک رووداوەکە بوو دوای ئەوەی پڵنگەکە رایکرد هاتن بەهانامەوە".

 

سەبارەت بە بونی پڵنگ یاخود بینینی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە پێشتر، عەلی وتی: "هیچ کەسێک باسی نەکردووە پڵنگ لەو شوێنە هەبێت یاخود بینرابێت".