گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکرێت 

وادەی دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا 

2020.11.23 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا 

ناس کورد -

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگھێشتی ئەندامانی دەکات بۆ دانیشتنێکى پەرلەمان لە کاتژمێر11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی (چوارشەممە).

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى نوسراوێکی فەرمی د.رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کراوە بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/11/25.

 

 ده‌قی بانگهێشته‌كه‌:

 

بانگهێشت بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

 

پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/11/25، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

 

بڕیاربوو رۆژی سێ شەممەی رابردوو 17ی تشرینی دووەمی 2020 پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە لە بارەی پەسەندکردنی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی حکومەتی فیدراڵی  لە ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کورد، بەڵام دواتر کۆبوونەوەکە دواخراو، پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە بارەی دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ ناس کورد وتی: "دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای لایەنێک بووە".