گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە دەستگیرکردنى شەقوەشێنەکان دەکات

پەرلەمانتارێکى گۆڕان ’غەدرێکى’ تر لە سلێمانى ئاشکرا دەکات

2020.11.23 - 12:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى گۆڕان ’غەدرێکى’ تر لە سلێمانى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند، رۆژانە شەق لە سلێمانی دەدرێ، شەق وەشێنەکانی دەستگیرکران ئەی کێ ئەوانە بگرێ رۆژانە شەق لە زەوی و ویژدان و گیرفانی خەڵک دەدەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتارى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (دوو شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) لە پەیجی خۆی لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لەفەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند :"رۆژانە شەق لە سلێمانی دەدرێ بە داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی لەم دوو ساڵە و ھێنانی 300 بارھەڵگری قاچاخی شەوانە، ئەوەی ئەمڕۆ قێزەون بوو، ھێزی چەکدار خەریکی شەق وەشاندنن، بەڵام کە ھەزاران گەنجی ئەم شارە بێکارن و ئەوانیش لە شەوێکدا بێمنەتانە لە قاچاخی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، شەق نیە لە گەنجی ئەم شارە دەدرێ! ھەزاران فەرمانبەرو مامۆستا دەیان ساڵە خزمەت دەکەن و بستێک زەویان پێنەدراوەو ئەوانیش لە دوو ساڵدا زیاتر لە 20 ھەزار پارچە زەوی داگیر دەکەن و دەیفرۆشن بە ملیۆنان دۆلار، شەق نیە لە خەڵکی ئەم شارە دەدرێ"!

 

باسی لەوەشکردووە، شەق وەشێنەکان دەستگیرکران، ئەی کێ ئەوانە بگرێ رۆژانە شەق لە زەوی و ویژدان و گیرفانی خەڵک دەدەن، کەسیش ناوێرێت بەیانێکیان لەسەر دەربکات؟.

 

رۆژی (یەکشەممە) ژمارەیەک چەکدار هەڵیان کوتایە سەر چێشتخانەی وەستا کامەران لە گەڕەکی عەقاری و دواتر وەستا کامەران لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، هەڕەشەی روخاندنی چێشتخانەکەیان کردووە.