گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

وادەى بەکارهێنان و دابەشکردنى ڤاکسینەکەى زانکۆى ئۆکسفۆرد ئاشکراکرا 

2020.11.23 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى بەکارهێنان و دابەشکردنى ڤاکسینەکەى زانکۆى ئۆکسفۆرد ئاشکراکرا 

ناس کورد- 

کۆمپانیاى ئیسترازینیکاى بەریتانى ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەیان کاریگەرى 70% هەبووە و وەزیرى تەندروستى ئەو وڵاتەش دەڵێت، مانگى داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، کۆمپانیاى ئیسترازینیکاى بەریتانی (23ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەیان کە لەگەڵ زانکۆى ئۆکسفۆردا پێشخراوە بەرێژەى 70% کاریگەرى هەیە بۆ خۆپاراستن لەپەتاکە و دەکرێت ڕادەى کاریگەرییەکەشى بگاتە 90%.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەنجامە کاتیەکەى تاقیکردنەوەى کلینیکى بۆ ڤاکسینەکە بەشێوەیەکى بەربڵاو لەبەریتانیا و بەڕازیلدا ئەنجامدراوە.

 

لاى خۆشیەوە، مات هانکۆک وەزیرى تەندروستى بەریتانیا ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەى ئیسترازینیکا بەڕێژەى 90% کاریگەرى هەیە و لەمانگى کانوونى دووەمى داهاتووشەوە بەشێوەیەکى بەرفراوان دابەش دەکرێت.

 

هاوکات زانکۆى ئۆکسفۆردیش ڕایگەیاند، دوو بەشى جیاواز لە ڤاکسینەکە تاقى کراوەتەوە و یەکەمیان کاریگەرى زۆرتر بووە و پەلەش لەبەرهەمهێنانیدا دەکرێت بۆ ئەوەى تا سەرەتاى ساڵى داهاتوو 3 ملیار بەش ئامادە بێت.

 

دوێنێ (یەکشەممە)ش دەزگایەکى پەیوەندیدارى ئەمەریکا ئاشکراى کرد، لەسەرەتاکانى مانگى داهاتوودا مۆڵەت دەدرێتە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایەزەرى ئەمەریکى و بیونتیکى ئەڵمانى و دەستیشدەکرێت بە دابەشکردنى.

پێشتریش ئەو دوو کۆمپانیایە ڕایانگەیاند، ڕێژەى کاریگەرى ڤاکسینەکەیان 90%ى تێپەڕاندووە.