گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 

دوایین ئامارەکانی توشبوان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا  

2020.11.23 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ئامارەکانی توشبوان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا  

ناس کورد- 

تا بەرەبەیانى رۆژی دووشەممە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 58 ملیۆن و 986 هەزارو 12کەس.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕی "Worldometers" (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای لە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە و ئەوە ئاشکراکراوە کە تا ئێستا لە جیهاندا 58 ملیۆن و 986 هەزارو 12 کەس وەکو توشبووی کۆرۆنا دیاری کراون و لەو ژمارەیەش 40 ملیۆن و 767 هەزارو 451 کەس چاکبونەتەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە لە جیهاندا تا ئێستا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە 1 ملیۆن و 393 هەزارو 678 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

باس لەوەشکراوە، 16 ملیۆن و 824 هەزارو 883 کەس لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارەی ماڵپەڕی "Worldometers" ژمارەی توشبووانی پەتای کۆڤید 19 لەماوەی ئەم مانگەدا زیادیکردووە و لەم هەفتەیەشدا ژمارەیەکی زیاتر لە هەفتەکانی پێشوو لە سەر ئاستی جیهان تۆمارکراوە.