گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

دارایى پەرلەمان هۆشداری لە دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەدات 

2020.11.23 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان هۆشداری لە دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەدات 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق هۆشدارى دواکەوتنى ناردنى بودجەى 2021 دەدات لەلایەن حکومەتەوە، دەشڵێت ئەو کارە دەبێتە هۆى دواکەوتنى موچەى مانگى کانوونى دووەمى داهاتوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، حکومەت سستە لەڕەوانەکردنى ڕەشنوسنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 بۆ پەرلەمان و ئەوەش کاریگەرى خراپى ئابورى بەجێدەھێڵێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دواکەوتن لەڕەوانەکردنى بودجە قەیرانى پێدانى موچەى مانگى کانوونى دووەم و مانگەکانى تر بەفەرمانبەران دروست دەکات.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، دەبێت بودجە چارەسەرێکى خێرا بێت بۆ قەیرانى دابەشکردنى موچە و هەروەها ڕێککەوتنى هەرێم و فیدراڵ و دۆزینەوەى سەرچاوەى داهاتى نانەوتى.

 

لاى خۆشیەوە ئەحمەد مەزهەر جبورى، ئەندامى لیژنەکە ڕایگەیاندووە، ئەو داهاتانەى کە لەخاڵە سنورییەکان و باج و چەند سەرچاوەیەکى ترەوە بەدەستهاتوون ئومێدى زیادکردنى داهاتى ترى نانەوتیان دروستکردووە و دەتوانن شوێنێک لەبودجەى گشتى پڕبکەنەوە.

 

ڕونیشیکردەوە، دەنگ بە بودجە نادەن گەر بڕگەى قەرزى نوێى تێدا بێت چونکە ئەوە خزمەتى وڵات ناکات و دەیخاتە ژێر بارى قەرزەوە.