ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەواى بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و بەگوێرەى پێشبنییەکانیش لەو دوو رۆژەدا ئەگەری بارانبارین نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای دوو رۆژ ئاشکرا کردووە و باس لەوەشکراوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین نییە.