گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەربژێرەکانى وەزیرى دەرەوە و باڵیۆزى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیدارەى جۆ بایدن ئاشکراکران 

2020.11.23 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەربژێرەکانى وەزیرى دەرەوە و باڵیۆزى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیدارەى جۆ بایدن ئاشکراکران 

ناس کورد- 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز و ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمەریکى بڵاویان کردەوە، جۆبایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا دەیەوێت ئەنتۆنى پلێنکن بۆ پۆستى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و لیندا تۆماس بۆ باڵیۆز لەنەتەوە یەکگرتووەکان بەربژێر بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵەکانى ئەو دوو میدیا ئەمەریکیە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى تشرینى دووەمى 2020)، پلێنکن (تەمەن 58 ساڵ) یەکێکە لەڕاوێژکارە سەرەکییەکانى جۆبایدن لەبوارى سیاسەتى دەرەوە و لەسەردەمى باراک ئۆبامادا کە بایدن جێگرى بووە پلێنکن بەرپرسى دووەم بووە لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا.

 

هاوکات ماڵپەڕى ئەکسیۆس ئەلیکترۆنى لەسەر زارى سەرچاوەى نزیک لەبایدنەوە بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینى دەکرێت بایدن لیندا تۆماس جرینفلید بۆ پۆستى باڵیۆزى ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید بکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دانانى تۆماس جرینفلید لەو پۆستەدا کە ژنێکى ڕەشپێستە و پۆستێکى باڵاى دیپلۆماتى هەبووە لەئیدارەى ئۆبامادا بەئامانجى پابەندبوونە بەبەڵێنەکانى کە بایدن بانگەشەى بۆ پێکهێنانى کابینەیەکى هەمەڕەنگ دەکرد.