گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سلێمانی نە تەکساسە و نە موڵکی باوکی کەس

2020.11.23 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سلێمانی نە تەکساسە و نە موڵکی باوکی کەس

ناس کورد-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرکۆنەی هەڵکوتانەسەر چێشتخانەی وەستا کامەران دەکات لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە و دەڵێت، سلێمانی نە تەکساسە و نە موڵکی باوکی کەس تا بەهەوەسی خۆی خەڵک بدرێتە بەر شەق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەناونیشانی "چەند شەقەکانیان قایم بێت ناگاتە شەقی گەل" لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی نوسیویەتی: " سلێمانی نە تەکساسە و نەموڵکی باوکی کەس، بەهەوەسی خۆی تەراتێنی تێدابکات و کوڕی شاری تێدا بداتە بەر شەق."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "دەستخۆشی لەپۆلیسی سلێمانی دەکەم کە لەماوەیەکی کەمدا توانیان تاوانبارانی هەڵکوتانەسەر چێشتخانەی وەستا کامەران دەستگیربکەن، هیوادارم کە سزادانی ئەو تاوانبارانە ببێتە دەرسێک بۆ هەموو ئەوانەی بیر لە ئازاردان و بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی دژی خەڵک دەکەنەوە."

 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لەلایەن هێزێکى چەکدارەوە هێرشدەکرێتە سەر خاوەنى چێشتخانەى کامەران لەسلێمانى

 

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت: " هیواداریشم ئەو بەرپرسە حزبی و حکومییانەی تاکو ئەمڕۆش لەسەر ڕێچکەی مەدرەسەی بەعس دەڕۆن، بەخۆیاندا بچنەوە و لەو ڕاستییە تێبگەن کە چەندیش شەقەکانیان قایم بێت ناگاتە شەقی گەل، هەر ئەو شەقەی صدام و دەیان دیکتاتۆری تری لەگۆڕنا."

 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى هێرشبەرانى سەر چێشتخانەى وەستا کامەرانى ڕاگەیاند

 

 

دوێنێ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، کە پەیامنێرى "ناس کورد" ئامادەى بوو، وەستا کامەران خاوەنى چێشتخانە و کەبابخانەى وەستا کامەران لەگەڕەکى شارى عەقارى سلێمانى ڕایگەیاند :"پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزێکى چەکدار بەدوو وەنەوشەى جام ڕەشەوە هێرشیان کردە سەرمان، لەناو چێشتخانەکەدا بە 12 کەس پەلاماریاندام و پەنجەشم بەو هۆیەوە بریندارە و بەلەقە و شەق لێیاندام و گرتەى ڤیدیۆیشمان لەسەر هێرشەکەیان هەیە".