گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

هەرێم؛ دابەشكردنی پارە بەسەر 49 هەزار خێزانی پارێزگای هەولێر دەستی پێكرد

2020.11.23 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ دابەشكردنی پارە بەسەر 49 هەزار خێزانی پارێزگای هەولێر دەستی پێكرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى هەولێر دەستپێکردنى دابەشکردنى بڕى 100 هەزار دینارى بەسەر 49 هەزار خێزانى پارێزگاى هەولێر، ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر (23ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، پێدانی هاوكاری سێیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی سنوری پارێزگای هەولێر دەستی پێكرد.

 

وتیشى،  هاوكارییەكە بڕی ۱۰۰ هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێك و ٤۹ هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای هەولێر لێی سوودمەند دەبن. ئەم هاوكارییە لە چوارچێوەی هاوكاری گشتی حكوومەتە بەسەر ۱٤۰ هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان.

 

 هەروەها ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە بانكەكان دروست نەبێت هاوكارییەكە لە 24 بانك دابەش دەكرێت و ڕۆژانە بەشێك لە خێزانەكان بە كورتەنامە ئاگادار دەكرێنەوە.

 

ڕونیشیكردەوە، لە كاتی سەردان بۆ بانكەكان دەبێت ڕەچاوی رێنماییە تەندروستییەكان بكرێت و ئەو كەسەی پارەكەی پێ دەدرێت دەبێت ناوی تۆمار كرابێت و ناسنامەی فەرمی پێ بێت.

 

باسی لەوەش كرد، ئەم هاوكارییە بەو خێزانانە دەدرێت كە داهاتی مانگانەیان كەمتر بێت لە ٤۰۰ هەزار دینار و لە وانە: منداڵانی بی سەرپەرشت، ئافرەتانی بێوەژن، كەمئەندامان، بێكاران، كرێكاران و كرێچیان یان ئەو خێزانانەی سەرۆك خێزانەكەیان بەهەر هۆكارێك لە زیندان بێت.