کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- شەهرام عەزیز فەلەكناسێكی كورد بەپشتبەستن بە پێشبینییە فەلەكییەكان جەخت لەسەر روودانی شەڕی ئەمریكا و ئێران دەكاتەوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە لە حەوت ساڵی داهاتوودا عێراق دەبێتە سێ پارچە. . ئایار فەلەكی فەلەكناسی دیاری كورد تایبەت بە كێشەكانی ئێران و ئەمریكا و پێشبینی فەلەكناسان لەو بوارەدا، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند:"بەپێی پێشبینییەكانی فەلەكناسی، كاتێكی دیاریكراو نییە بۆ ڕوودانی شەڕی ئەمریكا و ئێران، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو شەڕە روودەدات و لە حەوت ساڵی داهاتوودا گۆڕانكاری گەورە لە ناوچەكە ڕوودەدات". . ئەو فەلەكناسە ئاماژەی بەوەكرد، شەڕەكە سعودییەش دەگرێتەوە و بنەماڵەی ئالسعود و كۆماری ئیسلامی ئێران دەڕوخێن و بە حوكمی هەبوونی شیعە مەزهەبەكان لە عێراق، پریشكی شەڕەكە عێراقیش دەگرێتەوە و عێراق دابەش دەبێت بۆ سێ وڵاتی جیاواز. . بە وتەی ئایار فەلەكی، ئەو سێ وڵاتە بریتی دەبن لە كوردستان و عێراقی شیعی و عێراقی سوننی، هاوكات ئێرانیش دابەش دەبێ بۆ پێنج ویلایەتی جیاوازی بچوك. . ئەو فەلەكناسە رەتیدەكاتەوە شەڕەكە زیانی بۆ هەرێم هەبێت و لەو بڕوایەدایە بە پێچەوانەوە خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنێت بەتایبەتی لە رووی ئابورییەوە. . دەشڵێت "كوردستان دەبێتە دەوڵەت و دۆخی لە ئێستا زۆر باشتر دەبێت". . لە هەفتەی ڕابردووەوە كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا جەنگێكی میدیایی گەورەیان دەستپێكردووە و هەردوولا ئاماژە بەوەدەكەن لە ڕووی سەربازییەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك. .