گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وڵات

کوتانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستپێدەکات

2020.11.22 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
کوتانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستپێدەکات

ناس کورد-

 

لیژنەى بەرەوپێشبردنى ڤاکسینەکان ڕایگەیاند، ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەى لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا پڕۆسەى کوتانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەستپێبکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مونسەف سەلاوى بەرپرسى لیژنەى بەرەوپێشبردنى ڤاکسینەکانى ئەمەریکا  (22ى تشرینى دووەمى 2020) لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕى هەواڵى سى ئێن ئێن کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، بەپێى پلانەکەیان ئەگەر ڕەزامەندى دەزگاى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکا وەربگرن لەماوەى 24 کاتژمێردا دەتوانن ڤاکسینەکە ڕەوانەى شوێنەکانى کوتان بکەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پێشبینى دەکات بۆ ڕۆژى 11 یاخود 12ى مانگى داهاتوو ڕەزامەندى لەسەر بدرێت.

 

پێشتریش کۆمپانیاکانى فایەزەرى ئەمەریکى و بیونتیکى ئەڵمانیى لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، داوا کاریان پێشکەشى دەزگاى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکا کردووە بۆ ئەوەى ڕەزامەندى بەپەلە لەسەر ئەو ڤاکسینەى دژە کۆرۆنا بدات کە پێشیانخستووە.

 

ئەو دوو کۆمپانیایە پێشبنیى ئەوەشیان کرد، ئەو دەزگایەى ئەمەریکا لەسەرەتاکانى مانگى داهاتوودا ڕەزامەندى بەپەلە بداتە ڤاکسینەکەیان.

 

کۆمپانیا ئەمەریکى و ئەڵمانیەکە کە کارى هاوبەش دەکەن باسیان لەوەش کرد، گوژمەى یەکەمیان کە 50 ملیۆن بەشە ئامادەیە بۆ ئەم ساڵ بخرێتە بەردەست.