گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر 

بەرپرسێکى پارتى زانیارى نوێ لەبارەى گەڕانەوەى حزبەکەى بۆ کەرکوک ئاشکرا دەکات 

2020.11.22 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پارتى زانیارى نوێ لەبارەى گەڕانەوەى حزبەکەى بۆ کەرکوک ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

بەرپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەى حکومەتى بەعس نەیتوانى لە کەرکوک بیکات ڕاکان جبورى کردى و پێشى وایە، پێشمەرگە و ئاسایش نەگەڕێنەوە کەرکوک ئەو شارە ئارام نابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ديارى حسێن، جێگرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک - گەرمیانى پارتى لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوە کرد، تائێستا بارەگاکانى پارتى لە کەرکوک چۆڵ نەکراون و چاوەڕێ دەکەین چۆڵ بکرێن بۆ ئەوەى وەریانبگرینەوە.

 

باسى لەوەشکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک بەردەوامن و بڕیارى حکومەت هەیە بۆ ئەوەى بارەگاکانمان چۆڵ بکرێن و چاوەڕێ دەکەین لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەو گفتوگۆیانەش بە ئەنجام بگەن و بگەڕێینەوە کەرکوک.

 

سەبارەت بە مەرجەکانى پارتى بۆ گەڕانەوە ڕونیکردەوە "تەنها ئەوە نییە بارەگاکانمان چۆڵ بکرێن، ئێمە بۆیە کەرکوکمان چۆڵ کرد لەبەر ئەوەى لە16ى ئۆکتۆبەرەوە داگیرکراوە، داگیرکردنى هەروا بە سادە و ساکارى تێناپەڕێت و دەبێت ئەوانەى خەڵکى ئەوێ نین و لەوێ نەبوون بکشێنەوە، ناکرێت بچینە کەرکوک و لەبارەگاى خۆمان سەرکز بکەین و هیچمان پێنەکرێت".

 

پێشى وایە، بارودۆخى کەرکوک وەک پێش ڕوداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر نییە و حزبەکان خۆیان دەڵێن، ئێستە شتێکى تر هەیە لە کەرکوک و خەڵکى کەرکوک بە گەڕانەوەى پارتى وا هەست دەکەن کورد لە کەرکوک هەیە و ناڵێن ئەوە کەى پارتى دەگەڕێتەوە و دەڵێن ئەوە کەى کورد دەگەڕێتەوە.

 

دیارى حسێن جەختیلەوەشکردەوە،  ئەگەر مادەى 140 جێبەجێ بکرێت کێشەکان چارەسەر دەبن و ئەوەى حکومەتى بەعس نەیتوانى لە کەرکوک بیکات ڕاکان جبورى پارێزگارى بە وەکالەت کردى، ئەگەر ئاسایش و پێشمەرگە نەگەڕێنەوە هەرگیز کەرکوک ئارام نابێت و کاتێک پارتى گەڕایەوە بۆ کەرکوک داگیرکارى نامێنێت.