ناس کورد-
گۆڤارێکى ئەمەریکى متمانە پێکراوترین ئۆتۆمبێلەکانى جیهانى ئاشکراکرد و تیایدا کۆمپانیاى مازدا لەڕیزبەندی یەکەمدا بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ڕیزبەندییەکى گۆڤارى Comsumer Reportsى ئەمریکى، کۆمپانیاى "مازدا" متمانە پێکراوترین کۆمپانیاى ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا و لە کۆى 100 خاڵ 83 خاڵى بەدەستهێناوە، هەروەها جۆرەکانى MX-5 Miata و CX-30 و CX-3 لە متمانە پێکراوترین مۆدێلەکانیەتى.
بەپێى ڕیزبەندییەکە، کۆمپانیاى "تۆیۆتا"ى ژاپۆنى ڕیزبەندى دووەمى گرتوە و 74 خاڵى بەدەستهێناوە و شارەزایان بە شان و باڵى مۆدێلەکانى Prius و Corolla و Prius Prime دا هەڵدەدەن، هەرچى لە ڕیزبەندى سێیەمیش کۆمپانیاى "لێکزس" دێت ئەویش بە مۆدێلەکانى UX و NX و GX.
هەرچى ئۆتۆمبێلەکانى کۆمپانیاکانى بویک، هۆندا، هیۆنداى، ڕام، سۆبارو، پۆرش و دۆج لە ڕیزبەندى 10 باشترین کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبێلن لە جیهاندا.
گۆڤارەکە ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، ڕیزبەندییەکە بە گوێرەى دانپێدانانى شۆفێرانەوە بووە کە بە شارەزایانیان ڕاگەیاندووە و ئەو کێشانەى لە ئۆتۆمبێلەکاندا دروست دەبن لەبەرچاو گیراون، ئەوەش سەرەڕاى تاقیکردنەوەى ئۆتۆمبێلەکان و کۆکردنەوەى زانیاریەکان لەسەر تەکنەلۆژیا و پارێزراوى ئەو ئۆتۆمبێلانە.