گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’سارس تەنها دەنگۆیە’

تەندروستى سلێمانى هۆکارى بەرزى ئامارى مردن بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

2020.11.22 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى هۆکارى بەرزى ئامارى مردن بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، هۆکارى بەرزى ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە سنورى پارێزگاکە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى ئامارى راستەقینەى توشبووان، ئەگەرنا رێژەکە لە ئاستى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکادایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەباح هەورامى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (22ى تشرینى دووەمى 2020) کە پەیامنێرى " ناس کورد" ئامادەیبوو وتى "ئەوەى کەباس دەکرێت لەبارەى ئەوەى زۆرینەى قوربانییەکانى کۆرۆنا لە سلێمانین، لەداهاتوودا روندەبێتەوە کە بەو شێوەیە نییە، چونکە ئامارى کۆرۆنا لە هەرێم راستەقینە نییە"

 

وتیشى "هاوکێشەیەک هەیە لەبارەى ئەوەى لە ملیۆنێک دانیشتوان چەند کەس توشبوون لەوانەش چەند کەس مردوون، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە لە ئیسپانیا لە ملیۆنێک 911 کەسە، لە ئەمریکا 850 کەس، لە ئەڵمانیا 170 کەس، لە سلێمانى 619 کەسە، ئەگەر بە ملینەکە حسابی بکەین ریژەى مردن لە سلێمانى وەک ئەمریکا و ئەوروپا کەمتریشە، بەڵام لەبەرئەوەى ژمارەى رێژەى راستەقینەى توشبوو راستەقینە نییە بۆیە ئەو رێژەیە زیاتر دەردەکەوێت".

 

لەبارەى بوونى ڤایرۆسى سارسەوە، سەباح هەورامى باسى لەوەکرد، ئەوەى بڵاوکرایەوە لەو بارەیەوە تەنها دەنگۆ و بوو راوبۆچونى کارمەندێکى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە بوو، هیچ شتێکى زانستى لەبەردەستدا نییە لەبارەى بوونى ئەو نەخۆشییە.

 

جەختیشیکردەوە، هیچ شتێک بەدور نازانن بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەکى زانستى نییە لەو بارەیەوە.