ناس کورد-
ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دادەبەزێت و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی چاکبووان نزیکەی دوو هێندەی توشبووانە، هاوکات ژمارەی گیان لەدەستدان دابەزیوە بۆ 33 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 766 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا دوو هەزار و 412 توشبوو چاکبوونەتەوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 33 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو، سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە بە 10 گیان لەدەستدان.