ناس کورد-
مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و دەربارەی هەماهەنگی هەردوولا لە ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا گفتوگۆیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی حکومەت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، كەسایەتی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوولا كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا.
ئەوەش هاتووە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.