گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەندین چەکدار کوژران

چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو هێرشیانکردەسەر بنکەکانی ئێران لە سوریا

2020.11.22 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو هێرشیانکردەسەر بنکەکانی ئێران لە سوریا

ناس کورد-

ڕوانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەوە کە گوماندەکرێت ئیسرائیلى بێت بۆسەر چەند بنکەیەکى سەربازى سەربە ئێران لەناوچەى ئەلبوکەمالى سووریا 15 چەکدارى ئێرانى کوژراون و ژمارەیەکى زۆریش برینداریش هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا ڕوانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ (22ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەک بۆردومانى چەند بنکەیەکى سەربازى هێزە چەکدارەکانى سەر بەئێرانیان کردووە لەنزیک شارى ئەلبوکەمالى خۆرهەڵاتى سوریا و بەوهۆیەشەوە نزیکەى 15 چەکدارى سەربە هێزەکانى ئیران کە بەڕەگەز ئەفغانى و عێراقین کوژراون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە کە گوماندەکرێت فڕۆکەی ئیسڕائیلی بوبن، بووەتە هۆى وێرانکردنى دوو بنکەى سەربازى و چەند ئۆتۆمبیلێکى سەربازى و سەربارى ژمارەیەک بریندار کە برینەکانیان سەختە و بەهۆیەوە پێدەچێت ژمارەى کوژراوەکان بەرزببنەوە.

 

ڕوانگەى سورى دەشڵێت، بۆردومانى فڕۆکەکان 10 جار کراونەتە سەر ئەو ئامانجانە کە سەر بە بنکەى سەربازى ئێرانى بوون لەو ناوچانەدا و چەند تەقینەوەیەکیش ڕوویداوە.