ناس کورد-
ماڵپەڕێکی جیهانیی بەناوبانگ تایبەت بەبواری تەکنەلۆژیا و تۆڕی ئینتەرنێت ئاشکرایکرد، زیاتر لە دووملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا لە پاسۆردی ئاسان و باو و نزیک لەیەکتر بەکاردەهێنن بۆ هەژمارەکانیان، ئەوەش وایکردووە لە ساڵی 2020دا زیاترلە 23 ملیۆن جار ئەو هەژمارانە دوچاری هاککردن ببنەوە و وشە نهێنییەکانیشی بڵاوکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "نۆردپاس"ی جیهانی کە (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە: " بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەجیهاندا وشە و ژمارەی باو و ئاسان و کورت بۆوشەی نهێنی ( پاسوۆرد) بۆ هەژمارەکانیان بەکاردەهێنن، ئەوەش وایکردووە بەئاسانی لەلایەن هاککەرانەوە هاکبکرێن و دزە بکرێتە ناو ئەو هەژمارانەوە".
ماڵپەرەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، شارەزیان لیستێکیان ئامادەکردووە کە پێکهاتووە لە 200 وشەی نهێنی "پاسوۆرد" باو لەجیهاندا کە تەنها 20 دانەیان بە شێوەیەکی زۆر فراوان لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە جیهان بەکاردەهێنرێت کە بریتین لەمانە:
123456
12345678
11111
123123
12345
1234567890
senha
qwerty
abc123
Million2
00000
iloveyou
password1
aaron431
qqww1122
picture1
qwertyuiop
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "وشەی نهێنی (123456) لەلایەن زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس لەسەرانسەری جیهاندا بەکارهاتووە، ئەوەش وایکردووە ئەو وشە نهێنیانە ئەمساڵ زیاترلە 23ملیۆن جار لەلایەن هاککەرانەوە هاکبکرێن".