ناس کورد
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەبارەی ناردنی 320 ملیاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت، کەی خەڵک ئەوەندە تاوانبارە بەوشێوەیە دڵی خۆش بکەیت و دواتر نائومێدی بکەی؟ ئەی ئەگەری 320 ملیارەکە نەنێردرا؟
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. بەختیار جەبار شاوەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بەناونیشانی "کازمی سوورە ٣٢٠ ملیارەکە بنێرێ؟؟"نوسیویەتی: "گریمان ئەمەش وابوو، وەک هەندێک تەرویجی ئەمە دەکەن و دەیانەوێت چەند ڕۆژێک بەمەوە بکوژن و خەڵک لەخۆڕا دڵخۆشکەن، ئەی ئەگەر ئەمە وا دەرنەچوو؟! کەی خەڵک ئەوەندە تاوانبارە بەوشێوەیە دڵی خۆش بکەیت و دواتر نائومێدی بکەی؟؟ دەینێری و ناینێرێ ئەمە بوەتە مۆتەکەی سەردڵی هاوڵاتیانی کوردستان."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " دوێنێ لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ پەرلەمانتارێکی غەیرە کورد لەلیژنەی دارایی گفتوگۆمان دەکرد، پرسیم ڕاستە کازمی یەکجار 320 ملیار دەنێرێ؟ لەوەڵامدا وتی ئەگەر وابکات کازمی دەهێنینە سەر ئەو مەنەصەیە (دەستی ڕاکێشا بۆ شوێنی دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەناو هۆڵی پەرلەمان) پاشان ڕاستەوخۆ ئیقالەی دەکەین."
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت: "10 رۆژە یاسای قەرز تێپەڕیوە، دەسەڵاتدارانی هەرێم لەهەولێر پاڵیان لێداوەتەوە، خەریکی نائومێدکردنی زیاتری خەڵکن بە دەینێرێ و ناینێرێ، وەرن چارەسەری کێشەی خەڵک بکەن، واز لەچەواشەکاری بێنن، بۆ تەنها جارێکیش نەوت تەسلیم بکەن و ئەم کارتەش تاقیبکەنەوە".
بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت: "کارتی تورکیا سوتاوە و خەڵکیشتان پێ سوتاندوە".