ناس کورد-
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی نرخی ڤاکیسنە بەرهەمهێنراوەکەی دیارکرد و ڕایگەیاند، نرخەکەی لەنێوان 25 بۆ 37 دۆلاردایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ستیفان بانسڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنا لە لێدوانێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە بە "Welt am Sonntag"ی ئەڵمانی ڕاگەیاند: "نرخی ڤاکسینی مۆدێرنا بۆ کوتانی یەک کەس، لەنێوان 25 بۆ 37 دۆلاردایە."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەگەر بیر لەو تێچووە بکەیتەوە کە توشبوویەکی کۆرۆنا بۆ چارەسەرکردن پێویستییەتی، بەراورد بەوە نرخی ڤاکسینەکە گران نییە، ئێمە قازانجێکی زۆرمان ناوێت."
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، کۆمپانیای مۆدێرنا ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەیان لە کۆتا تاقیکردنەوەدا بەڕێژەی %94.5 کاریگەریی ئەرێنی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكردبوو، لە کۆتا تاقیکردنەوەدا ڤاکسینەکە دراوە بە 95 کەس و لەو ژمارەیەش تەنها پێنج کەسیان توشی ڤایرۆسەکە بووە و 90 کەسیان لە ڤایرۆسەکە پارێزراوبوون.