ناس کورد-
دەزگای ڕوانگە و ڕەخنەی نزیک مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەبارەی سڕکردنی مەلا بەختیار پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی ڕوانگە و ڕەخنە:
ڕێكەوتێكی جوانە
٢١/١١/١٩٧٦ شیهاب و هاوڕێكانی شەهید دەكرێن
مەلا بەختیار و هاوڕێكانی بە دەستی خۆیان دەینێژن
بە دەستی خۆیشیان تۆڵەیان دەكەنەوە و تەقە لە محافزی سلێمانی دەكەن
لە ٢١/١١/٢٠٢٠ یش سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری سڕكردن بۆ مەلا بەختیار دەردەكەن
ئەمە خەڵاتی حزبایەتی یە
خەڵاتی جیاوازی یە
خەلاتی بازرگانی نەكردنە
وێنەکە: مەلا بەختیار مژدەی دەستپێکردنی پەخشی رادیۆی گەلی کوردستان رادەگەیەنێت