گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ بە تانکەر ئۆکسجین هاوردەی عێراق دەکرێت

2020.11.21 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بە تانکەر ئۆکسجین هاوردەی عێراق دەکرێت

ناس کورد-

دەستەى گومرگى عێراقى ئاشکرایکرد، 49 تانکەرى گوازەرەوەى ئۆکسجینى پزیشکى هێنراونەتە خاکى عێراقەوە و بڕێکیش دەرمان کە وادەیان بەسەرچووە لەناوبراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەى گومرگى عێراق (شەممە 21ى تشرینى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەنداوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڵاویکردوەتەوە، لە دەروازەى سنوریى سەفوان ئاسانکارى بۆ هێنانە ناوەوەى 49 تانکەرى گوازەرەوەى مادەى ئۆکسجینى پزیشکى کراوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها لە دەروازەى سنوریى تەریبیل بڕێک دەرمان لەناوبراون بەهۆى ئەوەى کە ماوەیان بەسەرچووە.

 

دەستەکەى تەئکیدى لەوەشکردووەتەوە، پرۆسەى لەناوبردنەکە لەلایەن لیژنەیەکى تایبەتەوە کراوە کە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە، ئەوەش بەپێى یاسا گومرگیە کارپێکراوەکان.