ناس کورد-
بەرپرسێکى پارتى پڕۆژەى ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا، بە "پێچەوانەوەى دەستور" ناودەبات، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت گواستنەوەى موچەى سەرجەم موچەخۆران "کارێکى مەزنە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەسام عەلى ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى پارتى لە هەڵەبجە (21ی تشرینی دووەمی 2020) لە هەژمارى خۆى لەفەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى نوسیویەتى "ئایا گرفته‌که ئه‌وه‌یه به‌غدا پاره‌ی ناردووه‌و هه‌رێم دابه‌شی نه‌کردووه؟ یان نه‌یناردووه؟ ئایا به‌غداد ئاماده‌یه ٨٩٥ ملیار ڕاده‌ستی ئێوه بکات، به بێ ئه‌وه‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆیی ڕاده‌ست بکرێت؟".
دەشڵێت "من دڵنیام ئێوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆتان به مووچه‌خۆر هه‌ژمار نه‌کردووه، چونکه به موڵکی پارتی و یه‌کێتی یان ده‌زانن، به‌ڵام ئایا ده‌توانن به بێ مووچه‌ی ئه‌وانیش پاره‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆران له به‌غداد بهێنن؟ به بێ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و داهاتی ناوخۆیی! به‌غدادێک ئاماده نه‌بێت ٣٢٠ ملیار دینار بنێرێت، ئێستا له‌سه‌ر داوای ئێوه ٨٩٥ ملیار دینار ده‌نێرێت؟".
بەسام عەلى باسى لەوەشکردووە "ئه‌گه‌ر ڕێکهوتنهکهشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، دوای ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم، بڕه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ڕێژه‌ی کوردستان ده‌ربهێنرێت، ئیتر ئه‌مه چ هونه‌رێکی تێدایه!".
لەگەڵ ئەو رەخنە و پرسیارانەدا، بەسام عەلى ئەوەشى نوسیوە "گه‌ر ئێوه توانیتان، سه‌رجه‌م موچه‌ی موچه‌خۆرانی کوردستانتان خسته سه‌ر به‌غدا، ئه‌وا شایانی هه‌موو ده‌ستخۆشییه‌کن و کارێکی مه‌زنتان ئه‌نجام داوه".
جەختیشیکردووەتەوە، مادده‌ی ١١٧ ی ده‌ستووری عێراق، ڕێگه به یاسایه‌کی له‌و چه‌شنه نادات و هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمێکی دانپێدانراوه به‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانییه‌وه، وه ئه‌م یاسایه‌ی ئێوه پێچه‌وانه‌ی مادده‌یه‌کی ده‌ستوورییه.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا رێڕەوى یاسایی خۆى وەرگرتووە و زیاتر لە 100 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە.
ڕێبوار کەریم مەحمود لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (21ى تشرینى دووەمى 2020) کە ناس کورد بینیویەتى رایگەیاند، پڕۆژەکەیان ڕادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق کردووە و پشتیوانى بۆ پڕۆژەکە بەردەوامە.
وتیشى، 117 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کردووە و 21 پەرلەمانتارى دیکەش پشتیوانیان کردووە.
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، زیاتر لە 157 هەزار واژۆى فەرمانبەرانیان کۆکردووەتەوە بۆ پشتیوانى لەپڕۆژەکە کە رێژەى 61.4% لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک %38.6 لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە.